دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی دزیکردنی راگه‌یاند

کوردستان
13:44 - 2023-06-03

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە زیاترلە ( پەنجا ) ملیۆن دیناریان دزیوە. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاندووه‌:" دەرەنجامی هەوڵە بەردەوامەکانی هێزەکانی دەزگای ئاسایش بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە ، بە پێی ماددەی  ( ٤٤٣ ) لەیاسای سزادانی عێراقی ( ٣ ) تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەبیان دەستگیرکرد بە ناوەکانی( ئ ، ج ، ف ) لەدایکبووی ١٩٧١،( م ، م ، ع ) لەدایکبووی ١٩٧٧ ،( ب ، م ، ل ) لەدایکبووی ١٩٩٨، هەستاون بە دزینی بڕی (٥٦ ) پەنجا و شەش ملیۆن دینار لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی ، دواتر لە بازگەی ( بانیمەقان ) دەستگیرکراون . 

راشیگه‌یاندووه‌:"سەرجەم تۆمەتباران دانیشتووی شاری ( بغداد )ن و بەمەبەستی گەشتوگوزار ڕویان لە سلێمانی کردبوو ، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP