شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نەوەی نوێ، كاره بازرگانی و شه‌خسیه‌كانی له به‌رگی سیاسیی و جوڵانه‌وه‌كه‌یدا ده‌كات، به‌جۆرێك ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شی بۆ ئه‌و ئه‌ركانه راسپاردووه و گه‌یشتۆته ساخته‌كاری و ئاشكراده‌بێت، برایه‌كی، داواكراوه به ساخته‌كاری ره‌سیدی چه‌ك و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له دادگایه‌كی به‌غدا بۆ ده‌رچووه.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی ، نزار عه‌بدولواحید قادر برای شاسواری سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵێنه‌وه‌ی كه‌راده له به‌غدا ( داواكراوه) به فه‌رمانی ژماره 7801 و تۆمه‌تباره به به‌كارهێنانی چه‌كی بانكی، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ره‌سیدێكی بانكی هه‌بێت، كه ئه‌وه‌ش ساخته‌كردنه له بانك.
له نوسراوه ره‌سمیه‌كه‌ی دادگای( كه‌راده)ی به‌غدا دا هاتووه:" نزار عه‌بدولواحید جۆری تاوان و ئه‌و مادده یاساییه‌كه‌ی بریتیه له دروستكردنی چه‌ك به‌بێ ره‌سیدی بانكی و به‌گوێره‌ی ماده‌ی 459/ا سزادان داواكراوه".
تائێستا براكه‌ی شاسوار ده‌ستگیرنه‌كراوه
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ له‌رێی نزاری برایه‌وه سه‌رقاڵی بازرگانیی و سپی كردنه‌وه‌ی چه‌كی بێ ره‌سیدی بانكه له‌به‌غدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه، به‌ڵام تائێستا ده‌ستگیرنه‌كراوه.
سۆزان مه‌نسوور جێگری یه‌كه‌می لیژنه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌په‌رله‌مانی عیراق به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندووه:" نزاری برای شاسوار عه‌بدولواحید چه‌ندین كاری نایاسایی له‌به‌غدا به‌ناوی كاری بازرگانیه‌وه كردوه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه هه‌یه".
"براكه‌ی شاسوار تائێستا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیرنه‌كراوه، له‌كاتێكدا هه‌وڵی بەکارهێنانی چەکی بێ رەسیدی داوه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه"، سۆزان مه‌نسوور وایوت.
براكه‌ی شاسوار به چ مادده‌یه‌ك فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه ؟
بەپێی ئەو بڕیارەی کە یاسا دیاری کردووە پێویستە براکەی سەرۆکی نەوەی نوێ لەسەر بەکارهێنانی چەکی بێ رەسید دەستگیربکرێت، یان غەرامە بکرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕگەیەک لەو بڕیارە یاساییانە بەسەریا جێبەجێ نەکراوە.
پسپۆرێكی یاسایی له باره‌ی مادده‌ی 459/ 1ی سزادانی عیراقی ده‌ڵێت:" ئه‌و ماده‌یه تایبه‌ته به به‌كارهێنانی ره‌سیدی بانك، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڕ‌ە پاره‌یه‌ك له بانكدا هه‌بوبێت، بۆیه به‌پێی یاسا ئه‌وه‌ش تاوانه و بڕ‌گه‌ی (1) مادده‌كه‌ی بۆ دیاریكرداوه كه به‌كارهێنانه‌كه (زانراوه و به‌مه‌به‌ست بووه) و یاسا وه‌ك نیه‌تی خراپ به‌كارهێنان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات".
"مادده‌ی یاساییه‌كه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه ناوبراو پاره‌ی له بانكدا نه‌بووه، به‌ڵام چه‌كی هه‌بووه، كه بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه و تاوانی داراییه و له كاروباری بازرگانی و دارایی به‌كاردێت" پسپۆڕه یاساییه‌كه وایوت.
به‌پێی مادده یاساییه‌كه هه‌ر كه‌سێك به‌و مادده‌یه داوا بكرێت و تۆمه‌تباربێت، سزاكه‌ی ده‌ستگیركردن ( حه‌بس) و سزای ماددییه یان یه‌كێك له‌و دوو سزایه.
شاسوار لەبەردەم تەڵاڵ ئیحراج بوو
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵی رۆژنامه‌نووس له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی Utv له دیدارێكدا به شاسوار عه‌بدولواحیدی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێت:"جگه له خۆت و سروه‌ی خوشكت و نزاری برات كه كاری ئابووری و بازرگانی بۆ حزبه‌كه‌ت ده‌كات، كه‌سی تر له‌حزبه‌كه‌ت هیچ نییه"، به‌ڵام بۆ پرسیاره‌كه‌ی ته‌ڵاڵ ، شاسوار كه‌وته مه‌وقیفه‌وه و بێوه‌ڵام و ئیحراج بوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP