پرسەنامەکان بۆ کۆچیدوایی مستەفا فەرمان

کوردستان
21:16 - 2023-06-03

پرسەنامەکان بۆکۆچیدوایی مستەفا فەرمان برای سەرکردە و تێکۆشەری كوردستان و یەکێتی کاک جەبار فەرمان.
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ..
بەڕێز خاتوو بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
‎بەڕێزان خانەوادەی سەربەرزی کاک مستەفا فەرمان

‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەر کاک (مستەفا فەرمان)، برای سەرکردە و تێکۆشەری كوردستان و یەکێتی کاک جەبار فەرمانم پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەم كە نموونەی باڵای تێكۆشان و قوربانیدانن لەپێناو كوردستان.

‎لەخوای گەورە داواکارم هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ....
کۆسرەت رەسول هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی مستەفا فەرمان دەردەبڕێت

بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری کاک مستەفا فەرمان


بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەر کاک (مستەفا فەرمان) برای سەرکردەی تێکۆشەرو قارەمان کاک جەبار فەرمان-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرو قارەمانەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی...
هەڤاڵ بڵێسە جەبار فەرمان
 
خانەوادەو کەسوکاری کۆچکردوو "مستەفا فەرمان"


بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەرو پێشمەرگەی دێرین  کاک (مستەفا فەرمان) مامی بەڕێزتان و برای شەهیدی فەرماندە و سەرکردەی کۆچکردوو  کاک جەبار فەرمان،  هاوبەشی خەمتانین و  سەرەخۆشیمان ئاراستەی بەڕێزتان و  خانەوادە تێکۆشەرو قارەمانەکەتان دەکەین ،لەیەزدانی مەزن داواکارین دوا خەم و ناخۆشی بنەماڵەکەتان بێت و کۆچکردو جێگەی بەهەشتی بەرین بێت و  سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک  ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون       

مەکتەبی  سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی....
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو مستەفا فەرمان

بەڕێز خاتوو بڵێسە جەبار فەرمان

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین (مستەفا فەرمان) مامی خاتوو بڵێسە جەبار فەرمانم بیست.

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.

خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.


انا لله و انا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP