وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق: تای خوێنبه‌ربوون له‌ كۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چووه‌

تەندروستی
14:06 - 2023-06-07

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌، بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای "تای خوێنبه‌ربوون" له‌كۆنترۆڵ ده‌رچووبێت.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ڕایگه‌یاند، دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌توانایاندایه‌ هه‌موو جۆره‌ په‌تایه‌ك كۆنتڕۆڵبكه‌ن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌پێی پلانێكی ته‌ندروستیی ده‌یان حاڵه‌تی توشبوون به‌تای خوێنبه‌ربوونیان كۆنترۆڵ كردوه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی، له‌سه‌ره‌تای دووچاربوونیان تووشی په‌تاكه‌بوون. 

ده‌شڵێت، به‌كاریگه‌ری ڕێكاره‌كان گیانله‌ده‌ستدان به‌په‌تاكه‌ به‌راورد به‌ساڵی ڕابردوو له‌ ٪٢٥ كه‌میكردوه‌، پێویسته‌ هاوڵاتییانیش ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی په‌یره‌وبكه‌ن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP