پێكان هەڕەشە لە بەشداری كردنی یاریزانێكی مانچستەر سیتی دەكات لە فیناڵی چامپیۆنس لیگ

وەرزش
17:24 - 2023-06-07

بەر لە ئەنجامدانی یاریە چارەنووسسازەكەیان بەرامبەر بە یانەی ئینتەرمیلانی ركابەریان لە یاری فیناڵی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لێدانێكی كووشندەی بەردەكەوێت و ئەگەر هەیە بۆ ئەو دیدارە یەكلایی كەرەوەیە لە یەكێك لە چەكە بەهێزەكانی كەتیبەكەی بێبەش ببێت، وەكو رۆژنامەی مۆندۆی كەتەلۆنی ئاماژی پێداوە كە لە مەشق و راهێنەكانی یانەی سیتیزندا كایڵ وەكەری بەرگریكار نەیتوانی مەشقەكانی تەواو بكات و ناچار راهێنانی تیپەكەی بەجێهێت، مۆندۆی كەتەلۆنی ئاشكرای دەكات كە كایڵ وەكەری بەرگریكار بەهووی بوونی ئازار لە پشتیدا مەشقەكانی یانەی مانسیتی بەجێهێشتوە و هەر بۆیە تا ئێستاش یەكلایی نەبوەتەوە كە ئاخۆ بۆ ئەو یاریە گرنگە دەتوانێت بەشداری بكات یاخوود نا، ئەمە لە كاتێكدا تا ئێستا ستافی پزیشكی یانەی مانچستەر سیتی هیچ بەیاننامەیەكیان دەربارەی پێكانەكەی كایل وەكەری یاریزانیان بڵاو نەكردۆتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP