هێزی كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مریكا دۆزینه‌وه‌ی پارچه‌ی تێكشكاوی ژێرده‌ریایی (تیتان)و گیانله‌ده‌ستدانی سه‌رنشینانی نێو ژێرده‌ریاییه‌كه‌ی راگه‌یاند.
به‌رپرسانی كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند، تیمه‌كانیان توانیویانه پاشماوه‌ی ژێرده‌ریاییه‌كه‌ی (تیتان) به‌دوری 480 مه‌تر له كه‌شتی تایتانیك له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی بدۆزنه‌وه، هه‌ر پێنج سه‌رنشینه‌كه‌شی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، كۆمپانیای ئۆشنگه‌یتی خاوه‌نی ژێرده‌ریایی ونبوی تیتان رایگه‌یاندوه، هه‌ریه‌كه له ستۆكتۆن راش به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه، شازاده داودو سلێمان داودی كوڕی و هامیش هاردینگ و پۆڵ هێنری كه له‌نێو ژێرده‌رییاكه‌دا بون سه‌رجه‌میان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كه‌شتیگه‌لی ئه‌مریكاش به مه‌به‌ستی هاوكاریكردن له دۆزینه‌وه‌ی ژێرده‌ریاییه‌كه سستمێكی په‌یژه‌ی ئاماده‌كرد، كه توانای هه‌یه له قوڵایی شه‌ش هه‌زار مه‌تره‌وه پارچه‌ی قورسی ژێرده‌ریایی رابكێشێت.
ماوه‌ی زیاتر له چوار رۆژه كه‌شتی ژێر ده‌ریایی (تیتان) له‌زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی ون بوه‌و به‌پێی به‌دواداچونه‌كانیش، تاوه‌كو ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی ونبونه‌كه‌ی دیارینه‌كراوه، ئه‌وه‌ش ئه‌مڕۆش دۆزراوه‌ته‌وه چه‌ند پارچه‌یه‌كی ئه‌و ژێر ده‌ریاییه‌یه و كۆمپانیای دروستكه‌ریشی، سه‌رقاڵی به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌وباره‌یه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP