داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 6 ملیار دینارە

ئابوری
10:03 - 2023-06-30

شەفافیەت داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی رادەگەیەنێت كە زیاتر لە 6 ملیار دینارە.

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 24_6_2023 تا 30_6_2023، بڕی 6 ملیار و 524 ملیۆن و 248 هەزار و 171 دینار بووە، بەجۆرێك كە زیاتر لە 6 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاتر لە 100 ملیۆن دینار بەشێوەی چەكە و 0 دیناریش مقاصەیە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، داهات بڕی 6 ملیار و 524 ملیۆن و 248 هەزار و 171 دینار بووە، بەجۆرێك كە 6 ملیار و 419 ملیۆن و 636 هەزار و 721 دیناری واتە 98% نەختینەیە و هەروەها 104 ملیۆن و 611 هەزار و 405 دینار، واتە 2% بەشێوەی چەكە و بڕی 0 دینار مقاصەیە.

رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP