رەوان بن ئەلحوسێن بلۆگەری کوەیتی ئاشکرای کرد کە لە فڕۆکەخانەی بەغدا به‌هۆی دۆخێکه‌وه نەیتوانیوە بچێتە ناو پایتەختەوە.
رەوان لە رێگەی تایبەتمەندی “ستۆری” لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی: لەگەڵ کەسێکدا ناکۆکی كه‌وته نێوانمان کە لە فڕۆکەخانەی بەغدا کاردەکات، پاسپۆرتەکەمی لە ئەفسەری پاسپۆرت وەرگرتووە و لەسەر مۆبایلەکەی وێنەی دەگرت، مۆبایلەکەیم برد، وێنەی پاسپۆرتەکەم سڕییەوە و مۆبایلەکەیم شکاند. گرنگ ئەوەیە کە دوامخست، رێگه‌ی هاتنه به‌غدایان پێنه‌دام. دواتر 4 كاتژمێر تكام لێ‌كردن كه به‌یه‌كه‌م فرۆكه بگه‌ڕێمه‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆم ".
ئاماژەی بەوەشکرد، "یه‌ڵا کوێت و عێراق یەکن. سوپاس بۆ ئه‌و میواندارییە باشه، تەنانەت ئەگەر ٥ خولەکیش بووبێت".
لە کۆتاییدا دەڵێت: "هه‌وادارانی خۆشەویستم لە بەغدا، داوای لێبوردنتان لێدەکەم. ناتوانم لەگەڵتان کۆببمەوە، ئەی شیرین‌ترین و میهرەبانترین خەڵکی جیهان، ئەی بەخشندە، خۆشەویستانم".
چاودێران بڕیاری ڕێگری‌کردن لە چوونە ژوورەوەی (ره‌وان)یان بۆ به‌غدا بەرز نرخاند چونكه هێرشی كردوه‌ته سه‌ر کارمەندانی فڕۆکەخانە، هه‌روه‌ها سوپاسی رۆڵی وەزارەتی ناوخۆیان كرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP