بهپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، تهنها لە ماوەی 6 مانگی ئەمساڵدا ههزار و 8 حاڵهتی توشبوون به شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمارکراون کە 238 حاڵەتیان شێرپەنجەی مەمکن، 153 حاڵهتش شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگهیاندووه:"لەشەش مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی (هیوا)ی تایبەت بەشێرپەنجە واتە لە رۆژی 1ی (کانونی دوەم/1)ی 2023ەوە تاوەکو 30ی (حوزەیران/6)ی 2023 هەزار و هەشت حاڵەتی نوێ بەشێرپەنە تۆمارکراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، جگە لە نەخۆشی شێرپەنجە، توشبون بە نەخۆشیەکانی دیکەی خوێن 841 چارەخوازی نوێ لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ تۆمارکراون.
جۆرەکانی شێرپەنجە و تۆمارکردنیان لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵ:
شێرپەنجەی مەمک 238 بەڕێژەی 15.78%
شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە 153 بەڕێژەی 10.15%
شێرپەنجەی سیەکان 97 بەڕێژەی 6.43%
شێرپەنجەی لیمفۆما 93 ٖ بەڕێژەی 6٫17.%
شێرپەنجەی میزو میزەڕۆ 91 ٖبەڕێژەی 6.03%
شێرپەنجەی پڕۆستات 85 بەڕێژەی 5.64%
شێرپەنجەی لۆکیمیا 63 بەڕێژەی 4.18%
شێرپەنجەی مێشک 62 بەڕێژەی 4.11%
شێرپەنجەی گەدە 55 بەڕێژەی 3.65%
شێرپەنجەکانی دیکە 571 بەڕێژەی 37.86%
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP