بانکی ناوەندی عێراق جه‌ختده‌كاته‌وه، بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی داواکارییە ڕەواکان بۆ فرۆشتنی دۆلاری ئەمریکی بە نرخی ره‌سمی لە پێناو جێگیرکردنی نرخی دیناری عێراقی.
بانکی ناوەندی عێراق ئه‌مڕۆ 23ی ته‌موز 2023 لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:"بەردەوامیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی داواکارییە ڕەواکان پەیوەست بە فرۆشتنی دۆلاری ئەمریکی لە رێگەی بانکە مۆڵەتپێدراوەکان بە نرخی ره‌سمی واتا 100 دۆلار بەرامبەر بە 132 هەزار دوپاتدەکاتەوە."
بانکی ناوەندی داواکاریشه له بوونی هه‌ر حاڵەتێکی به‌رزتر له‌و نرخه ره‌سمییه‌ی که له سه‌ره‌وه دیاریکراوه ئاگاداربکرێته‌وه، بانکی ناوه‌ندی قەرەبووی ئەو کەسانه‌ش دەکاتەوە له جیاوازیی نرخە به‌رزه‌که، که کاریگەری لەسەر‌ی هه‌بووە له‌سه‌ر حسابی ئه‌ژماری ئه‌و بانکه یان کۆمپانیای ئاڵوگۆری دراو که مۆڵه‌تی ره‌سمی هه‌یه له‌لامان، ئه‌ویش له رێگای ئیمێلی فه‌رمی بانکی ناوه‌ندی عێراق ([email protected]) یان به ژماره ته‌له‌فۆنانه ئاگادرمان بکه‌نه‌وه : ( 07853330555 ـ07809224663 ـ 07721111418 )
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و 100 دۆلار گەیشتە زیاتر له 154 هەزار دینار.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP