پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنچ شەممە ٣/٨/٢٠٢٣ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە یاوەری لیوا فەتاح كەریم ، فاتیح مەلا قەرە سەرۆكی لقی هەولێری پێشمەرگە دێریینەكان ، كاروان گەزنەیی ، شەمۆل ئاشتی ئەندامانی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان ، دیدار ئەبوبەكر خۆشناو ، ڕێباز شەهید شێرۆ سەردانی مەڵبەندی ٢٤ی ڕێكخستنی ڕاپەڕینی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی كرد و لەلایەن ئەحمەد زرار لێپرسراوی مەڵبەندی ڕاپەڕین و كادیرانی مەڵبەندەوە پێشوازی لێكرا.
لەمیانی سەردانەكەیدا سەعدی ئەحمەد پیرە هیوای سەركەوتنی بۆ لێپرسراوی مەڵبەند خواست و، باسی لەگرنگی ڕۆڵ و پێگەی دەڤەری ڕاپەرین لەكوردستان بەگشتی و بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە تایبەتی كرد و ڕایگەیاند ، یەكێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ك هێزێكى كاریگه‌رى سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسى هه‌رێمى كوردستان وعێراق وناوچه‌كه‌یە ، به‌تایبه‌ت دواى هه‌موو ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى كه بۆ ڕزگارى وئازادى و له‌قۆناغه‌جیاجیاكانى حوكمڕانى وپه‌رله‌مانى ودیموكراسى به‌دیهاتن و زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ى كه‌هاتوونه‌ته پێش و بۆ به‌رگریكردن له‌سنوره‌كانى نیشتمان وقوربانیدان بۆ پارێزگارى له‌ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌له‌كه‌مان .
لای خۆیەوە ئەحمەد زرار لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەرینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سوپاسی سەعدی ئەحمەد پیرە یكردو جەختی لەوە كردەوە كە كاردەكەن بۆ سەرخستنی بەرنامەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
هەروەها هەریەك لە فەرماندە فەریق عەبدوڵا بۆر و لیوا سەردار وەهاب و بەشێك لە فەرماندە سەربازییەكانی سنورەكە و جێگرانی مەڵبەندی پێشمەرگە ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP