نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌وه‌

ئابوری
14:53 - 2023-08-04

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 85 دۆلار و 25 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌ و به‌راورد به‌ دوێنێ نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی دوو دۆلار به‌رزبوه‌ته‌وه‌.
به‌پێی داتاكانی بازاڕی جیهانی نه‌وت، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی له‌مڕۆدا به‌ 81 دۆلار و 72 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌ به‌راورد به‌ دوێنێ نرخه‌كه‌ی زیاتر له‌ دوو دۆلار به‌رزبوه‌ته‌وه‌.
گۆڕانكاری له‌ نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه‌، هه‌ریه‌ك له‌ عیراق و روسیاو سعودییه‌ و ئیمارات و جه‌زائیر و كوێت و عومان رایانگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی خۆویستانه‌ و به‌ ئامانجی سه‌قامگیری نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان و راگرتنی هاوسه‌نگی له‌ نێوان خواست و خستنه‌ بازاڕدا به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وتیان كه‌مكرده‌وه‌.
 هاوكات، وه‌زیرانی ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س كۆبونه‌وه‌و پشكی هه‌ر وڵاتێك بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ ساڵی داهاتودا دیاریكراو پشكی عیراق چوار ملیۆن و 431 هه‌زار به‌رمیل بوو له‌ ڕۆژێكدا و دواتر به‌ ڕه‌زامه‌ندی عێراق و ڕێكخراوه‌كه‌ بڕیاردرا بڕی 210 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌مبكرێته‌وه‌.
دوای ئه‌و بڕیاره‌ عێراق له‌ساڵی داهاتوودا ڕۆژانه‌ بۆی هه‌یه‌ چوار ملیۆن و 220 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مبهێنێت


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP