بەرشەلۆنە و بۆندەكانی

وەرزش
14:33 - 2023-09-03

بەرشەلۆنە و بۆندەكانی 

 

ئاماده‌كردن و نوسینی - هه‌ڵوێست زوهێر 

 

بەرشەلۆنەیەكی تێك شكاو بەرەو بەرشەلۆنەیەكی نوێ‌ و بەهێز، ئەمە دروشمی هاندەرانی یانە كەتەلۆنیەكە دوای تەواو بوونی بازاری گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان، پاش ئەوەی یانەكەیان لەم مێركاتۆیەدا 6 یاریزانیان گواستەوە ریزەكانیان و ئومێدێكی زۆریان لەسەر تیپەكەیان هەڵچنیوە لە وەرزی نوێدا یانە دڵخوازەكەیان هاوشێوەی چەند ساڵی رابردوو بگەڕێنەوە سەر سەكۆی نازناوە گەورەكانی ئەوروپا.

سەرباری ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا بەدۆخێكی قورس و خراپی دارایدا تێدەپەڕێت، بەڵام خوان لاپۆرتای سەرۆك و ئیدارەی یانەكە هەوڵەكانان خستۆتە گەڕ تا یانەكە دۆخە خراپەكەی تێپەڕێنێت، دووچاری هیچ كێشەیەكی یاسایی یاریی خاوێن نەبنەوە، لەم وەرزەدا گۆڕانكارییەكی گەورەیان لە تیپەكەیان كرد و چەند یاریزانێكی یانەكەیان فرۆشت و بەشێكیشیان بە شێوەی خواستن بەخشیوە بە یانە جیاوازەكان، هەروەها چەند یاریزانێكی لاو و ئاست بەرزیشیان گواستۆتەوە ریزەكانیان.

ئیلكای گۆندۆگانی ئەڵمانی و تەمەن 32 ساڵان، یەكێكە لەو یاریزانانەی یانەی بەرشەلۆنە بە شێوەی خۆرای لە ریزەكانی یانەی مانچستەر سیتیەوە گواستیەوە بلوگرانا، هاندەران گۆندۆگان بە چارەسەری كێشەكانی هێڵی ناوەندی تیپەكەیان دەزانن و پێیان وایە گرێدەرێكی باشی هەردوو هێڵی بەرگری و هێرشبەری دەبێت.

میكایڵ فای سەنیگالی، كە تەمەنی تەنها 19 ساڵە و یاریزانێكی لاو و بەهرەمەندە، یانەی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە 4 ملیۆن یۆرۆ كوڕە لاوەكەی لە یانەی كۆستۆسیا زێگرێبەوە پەلكێشی ریزەكانی كرد، هەروەها میكایڵی سەنیگالی لە هێڵی بەرگری یاریی دەكات.

ئینییگۆ مارتینێزی تەمەن 32 ساڵانیش، یەكێكی دیكەیە لەو یاریزانانەی ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە بەخۆڕای و لە ریزەكانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە توانیان بیگوازنەوە ریزەكانیان، هەروەها لە دڵی بەرگری یاریی دەكات و ئیدارەی یانەكە پێیان وایە پارێزەرێكی باشی گۆڵپارێز و گۆڵی یانەكەیان دەبێت.

ئۆریۆل رۆمیۆ، بەرامبەر بە 4.5 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی جیرۆناوە پەیوەندی بە یانە كەتەلۆنیەكەوە كرد و لە هێڵی بەرگری یاریی دەكات، زۆرینە بە بۆندێكی سەركەوتووی نازانن و دەڵێن لە یاریكردندا لێهاتوو نییە و تەمەنیشی گەورەیە.
لە كۆتا ساتەكانی مێركاتۆی هاوینەدا، بەرشەلۆنە توانی لە گواستنەوەی دوو یاریزانی لێهاتوی پورتوگالی و درەوشاوەی خولەكانی ئەوروپا سەركەوتوو بێت، ئەوانیش جواو كانسیلۆی یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی و و جواو فلێكسی یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدن، كە هەردوو یاریزانەكەی بەشێوەی خواستن گواستەوە ریزەكانی.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP