یانەی پاریس بەنیازە خفیتشا كفاراتسخیلیا بكەن بە جێگرەوەی كلیان مباپی فەرەنسی

وەرزش
16:27 - 2023-09-07

لەنوێترین هەوڵدا, یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی تاوتوێی سیڤی چەندین ئەستێرەی ناوداری تۆپی پێ دەكات تا یەكێكیان بكات بە جێگرەوەی كلیان مباپی فەرەنسی كە بڕیاریداوە لەگەڵ كۆتاییهاتنی ماوەی بۆندەكەی لە هاوینی داهاتوودا، ریزەكانی یانە پاریسیەكە بەجێبهێڵێت.. تۆڕی هەواڵی دیڤینسا سینتڕالی ئیسپانی ئاشكرای دەكات ئیدارەی یانەی پاریسی فەرەنسی زۆر سەرسامن بە تواناكانی خفیتشا كفاراتسخیلیای جۆرجی و ئەستێرەی یانەی ناپۆلی و ئارەزوو دەكەن بیكەن بە جێگرەوەی كلیان مباپی.. سەرچاوەی هەواڵەكە باس لەوە دەكات یانەی پاریس پێی وایە كفاراتسخیلیا جێگرەوەیەكی باش دەبێت بۆ مباپی و بەتایبەت لەگەڵ شێوازی یاریكردنی تیپەكەدا دەگونجێت.. دیڤینسا سینتراڵ ئەوەشی ئاشكرا كردوە كە پێشتر سەرۆكەكەی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی ئەوەی راگەیاندبو كە ئامادە نیە بەرامبەر بە كەمتر لە 170 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەستێرە جۆرجیەكەی ببێت.. ئەمە لە كاتێكدا و لە ماوەكانی رابردوودا كفاراتسخیلیای جۆرجی  ئەوەی راگەیاندبوو كە خەونی ئەوەیە لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرز بكاتەوە 
*******

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP