بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ مه‌غریبی دا له‌ 100 ساڵی رابردوودا بێ‌ وێنه‌ بووه‌

جیهان
12:02 - 2023-09-09


بەرەبەیانی ئەمڕۆ 9ی ئه‌یلول 2023 بوومەلەرزەیەک به‌ گوڕی 7 پله‌ به‌ پێوه‌ری ریخته‌ر له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵاتی مه‌غریبی داو به‌ وته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ش به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ تائێستا نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی.

وەزارەتی ناوخۆی مەغریب لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "ژمارەی قوربانیانی ئەو بوومەلەرزەیەی ئێوارەی دوێنێ هەینی وڵاتەکەی هەژاندووە، بۆ 632 کوژراو و 329 بریندار بەرزبووەتەوە".

(سەنتەری نیشتمانیی)ش بۆ توێژینەوەی زانستیی و تەکنیکی کە بنکەکەی لە شاری ریباتە، ڕایگەیاندووه‌:" کە گوڕی بوومەلەرزەکە گەیشتووەتە ٧ پلە به‌ پێوەری ڕێختەر."

 په‌یمانگه‌ی نیشتمانیی جیۆفیزیکی مەغریبش رایگه‌یادووه‌:" ئەو بوومەلەرزەیەی کە باشووری ڕۆژئاوای مەراکێشی گرتووەته‌وە، به‌هێزترین بوومەلەرزە بوو لە ماوەی سەدەی رابروودا"  

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی مەغریب:" ده‌زگاو لایه‌نه‌ تەندروستییه‌كان لە وڵاته‌كه‌ داوایان لە هاووڵاتیان کردووە، بۆ ڕزگارکردنی بریندارانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ خوێن ببەخشن، هاوکات هێزه‌كانی فریاكه‌وتن دەستیان بە گەڕان و ڕزگارکردنی ئەو کەسانە کردووە کە لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP