مان سیتی (باڵدی ) ی ده‌وێت به‌رشه‌لۆنه‌ش قبوڵی ناكات
سه‌رباری ئه‌وه‌ی بارودۆخی دارایی یانه‌كه له دۆخێكی ئاڵۆز و قورسدایه ، به‌ڵام یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماده‌نیه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی مان سیتی بكات .
به‌گوێره‌ی هه‌والێك كه رۆژنامه‌ی ( سپۆرت ) بڵاویكردۆته‌وه ، ئیداره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ده‌سپێشخه‌ری كردوه بۆ گواستنه‌وه‌ی ( ئه‌لێكس باڵدی) ی به‌رگریكاری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و ئاماده‌یه بۆندێكی گران به‌ها پێشكه‌ش به یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه بكات ، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌هیچ جۆرێك ئاوڕی له ده‌سته‌واره‌كه‌ی یانه ئینگلیزیه‌كه نه‌داوه‌ته‌وه و نازانێت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش چه‌نده كه پێشكه‌ش به‌و یاریزانه ده‌كرێت ، باڵدێ یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی كه ئیداره‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه پلان داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له ریزی یانه‌كه بیهێلێته‌وه ، باڵدێی ته‌مه‌ن 19 ساڵان بۆنده‌كه‌ی له 2024 كۆتایی پێ دێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP