حكومه‌تی مه‌غریب دوایین ئاماری قوربانییه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی بڵاوكرده‌وه، به‌پێی ئاماره‌كه تاوه‌كو ئێستا 2012 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی مه‌غریب بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان بۆ 2012 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌و ژماره‌ی برینداره‌كانیش تا ئێستا دوو هه‌زار و 59 كه‌س و دۆخی ته‌ندروستیی هه‌زار و 404 كه‌سیان ناجێگیره.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی مه‌غریبدا هاتووه، “تاوه‌كو سه‌عات 10ی شه‌و به‌كاتی مه‌غریب، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه گه‌یشته 2012 كه‌س، هه‌روه‌ها ژماره‌ی برینداره‌كانیش 2059 كه‌س بووه، كه بارودۆخی 1404 كه‌سیان سه‌خته.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ده‌سه‌ڵاتی گشتی به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانیان بۆ رزگاركردن وده‌رهێنانی برینداره‌كان و ئاگاداربوون له قوربانییه برینداره‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو توانایه‌كی پێویست بۆ چاره‌سه‌ركردنی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م كاره‌ساته.
بوومه‌له‌رزه‌ی سه‌ده.. مه‌غریب ده‌گرێت و ژیانی هه‌زاران كه‌سی له‌ناو ده‌بات
وه‌زاره‌تی ناوخۆی مه‌غریب له ڕاپۆرتێكدا رایگه‌یاند,ژماره‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئێواره‌ی هه‌ینی، بۆ 1037 كوژراو و1832 بریندار، له‌نێویاندا سه‌دان كه‌سی دیكه به سه‌ختی برینداربوون.
محه‌مه‌دی شه‌شه‌م، شای مه‌غریب بڕیاریدا ماته‌مینی نیشتمانی ڕابگه‌یه‌نێت و ئاڵا به نیوه مه‌ست به‌سه‌ر بینا گشتییه‌كان بۆ ماوه‌ی ٣ ڕۆژ هه‌ڵبكات، هه‌روه‌ها حكومه‌ت ڕاسپێردرێت بۆ دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی وه‌زاری بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماڵانه‌ی كه وه‌ك... له ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا. زیانیان به‌ركه‌وتووه
وه‌هه‌روه‌ها په‌یمانگای نیشتیمانی جیۆفیزیك له مه‌غریب بڵاویكرده‌وه، چڕی بومه‌له‌رزه‌كه به پێوه‌ره‌كانی ڕێخته‌ر گه‌یشتووه‌ته 7.2، له كاتێكدا ڕووپێوی جیۆلۆجی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه، چڕی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 6.8 له‌سه‌ر هه‌مان پێوه‌ر.
سه‌رۆكی په‌یمانگاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بوومه‌له‌رزه‌كه - كه باشووری ڕۆژئاوای مه‌راكشی گرته‌وه و ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی له پارێزگای ئه‌لحه‌وز بووه - توند‌وتیژترین بوومه‌له‌رزه بوو له ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌كدا.
له به‌رامبه‌ردا ئاژانسی هه‌واڵی مه‌غریب بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسانی ته‌ندروستی داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن خوێن ببه‌خشن بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا برینداربوون، هاوكات ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ڕان و ڕزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه كردووه كه له‌ژێر داروپه‌ردوودا گیریان خواردووه.
مه‌غریب سێ رۆژ ماته‌مینی نیشتمانی راگه‌یاند
به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، شا محه‌مه‌دی شه‌شه‌م پادشای مه‌غریب ماته‌مینی نیشتمانی بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ راگه‌یاندو له‌و ماویه‌ه‌یشدا ئاڵای ئه‌و وڵاته تا نیوه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان نزمده‌كرێته‌وه.
له په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، شا محه‌مه‌دی شه‌شه‌می مه‌غریب له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرس له كۆشكی شاهانه له ره‌بات تاوتوێی دوای ئه‌و بومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كرا كه بوه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له هه‌زار كه‌س و هه‌زاران برینداریشی لێكه‌وته‌وه.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری فه‌رمی بومه‌له‌رزه‌كه، له ئه‌نجامی بومه‌له‌رزه‌كه‌دا زیاتر له هه‌زار و 37 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی 45 میل له باشوری ڕۆژئاوای مه‌راكێشه‌وه له چیای ئه‌تڵه‌س دور بوه و 721 كه‌سیش به سه‌ختی برینداربون، پێشبینیده‌كرێت ئه‌م ژمارانه به‌رزببنه‌وه له‌گه‌ڵ خێراتربونی هه‌وڵه‌كانی ڕزگاركردن.
شا محه‌مه‌دی شه‌شه‌م بڕیاریدا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی وه‌زاری كه ئه‌ركی داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌و دابینكردنی پاڵپشتی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی بیناكان پێبدرێت، به زوترینكاتیش كاره‌كان ده‌ستپێبكرێن و په‌ناگه‌ش بۆئه‌و كه‌سانه دابینبكرێت كه ئاواره بون و شوێنی نیشته‌جێبونیان له‌ده‌ستداوه.
پادشای مه‌غریب فه‌رمانی كردنه‌وه‌ی هه‌ژمارێكی تایبه‌تی له گه‌نجینه‌ی و بانكی مه‌غریب ده‌ركرد به ئامانجی وه‌رگرتنی هاوكاری هاوده‌نگی خۆبه‌خشانه بۆ هاوڵاتیان، ده‌زگا تایبه‌ت و گشتیه‌كان، پێكهێنانی یه‌ده‌گ و كۆگا بۆ پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان (ده‌رمان، چادر، قه‌ره‌وێڵه، خۆراك پێداویستییه‌كان) له ئاستی هه‌ر ناوچه‌یه‌كی شانشینی به مه‌به‌ستی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌مو جۆره كاره‌ساتێك.
شا محه‌مه‌دی شه‌شه‌م بڕیاریشدا وه‌ك ده‌ربڕینی هاوخه‌میه‌ك بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ پرسه‌ی ماته‌مینی نیشتمانی رابگه‌یه‌ندرێت و له‌و سێ رۆژه‌شدا، ئاڵای مه‌غریب له‌سه‌ر سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان تا نیوه بهێندرێته‌خواره‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP