سودانی:مانگانە بڕێک پارە بە قەرز رەوانەی ھەرێم ده‌كه‌ین

کوردستان
09:02 - 2023-09-12



سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، "کەرکوک ناونیشانی پێکەوەژیانە و دەبێت لە دەستێوەردانی دەرەکی پارێزراو بێت".
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد:گ"یاسای بودجە حکومەتی عیراقی پابەندکردووە بە رەوانەکردنی پشکی ھەرێمی کوردستان".

سودانی: بۆ رێککەوتن پێویستمان بە لێکتێگەیشتن ھەیە
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ چەند کەناڵێکی راگەیاندندا ئاماژەی بەوەدا: "یاسای بودجە حکومەتی عیراقی پابەندکردووە بە رەوانەکردنی پشکی ھەرێمی کوردستان کە بڕەکەی ١٢.٦٧٪ـی کۆی "خەرجی فیعلییە"، بەڵام لەکاتی جێبەجێکردنی برگەی پەیوەست بە پشکی ھەرێم توشی ئاستەنگی بوون بەھۆی رێکارەکانی تایبەت بە خەرج و داھاتەکانی حکومەتی ھەرێم".
وتیشی: "بۆیە ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی خۆی بەکارھێنا و بڕیاریدا تا چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد، مانگانە بڕێک پارە بە قەرز رەوانەی ھەرێم بکات".
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: "بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ھەرێم لەبارەی کێشە داراییەکان پێویستییان بە لێکتێگەیشتن ھەیە نەک لێدوانی بەرپرسان کە گرژییەکانی نێوانیان زیاتر بکات".

کەرکوک ناونیشانی پێکەوەژیانە
سەرۆک وەزیران راشیگەیاند: "کەرکوک ناونیشانی پێکەوەژیانە و دەبێت بپارێزرێت لە دەستێوەردانی دەرەکی". وتیشی: "هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک ئەنجام دەدرێت، گرژییەکانی کەرکوک پەیوەندییان بەو هەڵبژاردنەوە هەیە".

"کێشەی کەرکوک سیاسییە نەک ئەمنی، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کێشەکانی کەرکوک چارەسەر دەکات"، "هەرکەسێکیش تێوەگلابێت لە رشتنی خوێنی گەنجانی کەرکوک دەدرێتە دادگا"، سودانی وای وت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP