ئه‌و هێزه ئه‌منییانه‌ی
كه له گه‌ڕه‌كه‌كانی شۆراو، ره‌حیماواو حه‌سیره‌كه‌و شۆرجه‌ی كه‌ركوك دوای خۆپیشاندانه‌كه‌ی
2ی ئه‌یلول له‌و گه‌ڕه‌كانه جێگیركرابوون به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 12ی ئه‌یلول به‌شێكیان
كشێنرانه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی
وتی:"به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 2ی ئه‌یلی 2023 به‌شێك له هێزه‌كانی فیرقەی 11ی
سوپای عێراق و فیرقەی 3ی پۆلیسی فیدراڵی كه له دوای خۆپیشاندانه‌كانی ره‌حیماواو
شۆراوو شۆرجه له گه‌ڕه‌كه‌كانی شۆراو، ئیمام قاسم، حەسیرەکە و شۆرجە جێگیر
كرابوون كشێنراونه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكارو لێكه‌وته‌كانی خۆپیشاندانه
كه بووه هۆی شه‌هید بوونی چوار گه‌نجی كورد سه‌ردانی كه‌ركوك بكه‌ن.
رۆژی 2 ی ئەم مانگە لە
کەرکوک خۆپیشاندان دژی داخستنی رێگەی کەرکوک-ھەولێر له‌لایه‌ن به‌شێك له عه‌ره‌ب
و توركمانی شاره‌كه بەڕێوەچوو، بەھۆی دروستبوونی گرژییەوە چوار ھاووڵاتیی کورد شەھید
بوون و ١٤ کەسیش بریندار بوون و ھێزی ئەمنیی لە چەندین گەڕەکی کوردنیشین جێگیرکران،
ئەوەش نیگەرانی ھاووڵاتیان و لایەنە سیاسییەکانی لێکەوتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP