چەند ئاژاوەگێڕ و تەقەکەرێک دەستگیردەکرێن

کوردستان
20:45 - 2023-09-12

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی سەربە دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ( ٦ ) تۆمەتباری تەقەکەر و ئاژاوەگێڕیان دەستگیرکرد.

لەراگەیەندراوێکی رۆژنامەنووسی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشکرایدەکات دوای بیستنی دەنگی تەقە و تەقەکردن لەلایەن چەند چەکدارێکی نایاسایی و تێکدەر و ئاژاوەگێڕ و تەقەکەر لەباخێکدا لە سنوری ناحیەی شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکران ،کە پشێویان نابۆوە و و  ترس و دڵەڕاوکێیان دروستکرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوە کە لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان هێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە شەوی ٢٠٢٣/٩/١١ ( شەش ) تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە پێشینەی تاوانیان هەبووە و دەستگیرا بەسەر چەندین پارچە چەکی بێ مۆڵەت و سەدان فیشەک و هەشت (صمامی) گولەی هاوەن.

لەکاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دادگا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران، بە چەک رووبەڕوی هێزەکانمان بونەوە و سەرئەنجام دەستگیرکران و بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی (١٥٦) لەیاسای سزادان ڕاگیران و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP