جولیان دراكسەری ئەڵمانی ڕوویكردە قەتەڕ

وەرزش
11:34 - 2023-09-17

دوای ئەوەی نەیتوانی مەودایەكی خوازراو لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان بەدەستبهێنێت, دواجار جولیان دراكسلەری ئەڵمانی ڕوویكرە شاری دەوحە و پەیوەندی بەیانەی ئەهلی قەتەڕیەوە كرد و بە بۆندێكی سێ وەرزی بوونی خۆی لەگەڵ یانەی ئەهلی ڕاگەیاند, دراكسلەری ئەڵمانی لەمانگی یەكی ساڵی 2017 لەیانەی ڤۆڵڤسبۆرگی ئەڵمانیەوە ڕوویكردە یانەی پاریس سان جێرمان و كەشی شاری پاریس لەگەڵ تواناكانیدا نەگونجان و ئەستێرە ئەڵمانیەكە لەدۆخێكی خراپدا بوو ئەمەش تا ئەوكاتەی لەوەرزی ڕابردوو بەشێوەیەكی خواستن بۆ ماوەی وەرزێك بارگەی بەرەو یانەی بەنفیكای پورتوگالی گواستەوە, لەئێستاشدا سەرەڕای ئەوەی بۆندی ناوبراو مەودای شەش مانگی لەگەڵ پاریسدا ماوە  بەڵام بەرامبەر بە 20 ملیۆن یۆرۆ ڕوویكردە نیشتیمانی عەرەبی و لەیانەی ئەهلی گیرسایەوە 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP