فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق مۆڵگه‌كانی داعشیان له‌زنجیره چیای حه‌مرین بۆردومانكردو، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ئه‌و تاقمه تیرۆرسته كوژران.
شانه‌ی ئه‌منیی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌پشتنبه‌ستن به‌زانیاری وردی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق و، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، شه‌وی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری تیرۆرستی داعش، له‌زنجیره چیای حه‌مرینی باكووری عێراق به‌فڕۆكه‌ی ئێف ١٦ كراونه‌ته ئامانج.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌بۆردومانه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژراون و، ئۆپراسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ كێوماڵكردنی ناوچه‌كه به‌رده‌وامیی ده‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP