جەلال شێخ ناجی: بەھەموو ھەوڵێکمانەوە رووبەڕووی تەحددییە ئەمنییەکان دەبینەوە

کوردستان
20:57 - 2023-09-18

بەتوندترین شێوە ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە سلێمانی دەکەین  کە بەهۆیەوە سێ هەڤاڵ و پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری کوردستانمان شەهیدبوون  و سێ پێشمەرگەی دیکەشمان  برینداربوون .

وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان بۆ کەسوکارە سەربەرزەکانیان و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکانمان دەخوازین .

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دڵنیادەکەینەوە سەقامگیری و ئاسایش لەپێشینەی کارەکانمانە و بەھەموو ھەوڵێکمانەوە رووبەڕووی تەحددییە ئەمنییەکان دەبینەوە و لەبەرامبەر ئەم تاوانەش کە بەزاندنی ئاشکرای خاک و ئاسمانی هەرێم و عیراقە سورترمان دەکات کە ئاسایشی نیشتمانیی هەرێمەکەمان بپارێزین و دەرفەت نەهێڵینەوە بۆ  ناحەزانمان ئارامیمان تێکبدەن . داواش لە حکومەتی فیدڕاڵی عیراق دەکەین کە بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکانی سەرشانی جددی تر رابپەڕێنێت و رێگری بکەن لەم پێشێلکاریانە کە سەقامگیری وڵاتەکەمان دەخاتە مەترسییەوە  .

هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی ئارامی و ئاسایشی کوردستان 


جەلال شێخ ناجی 
سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP