ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس به پله‌ی عه‌قید له سنووری شاری كه‌ركوك له‌نێو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی خۆی كۆتایی به‌ژیانی خۆیهێنا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی پردێ)ی سه‌ر به پارێزگای
كه‌ركوك رایگه‌یاند:" به‌یانی ئه‌مڕۆ 19ی ئه‌یلول 2023 ئەفسەرێکی پۆلیس بەپلەی عەقید لە نێو ئوتۆمبیله‌کەی
خوی لەسەر رێگای ھه‌ولێر ـ کەرکوک نزیک
ناحیه‌ی پردێ كۆتایی به‌ژیانی خۆیهێناوه".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد :" ئەفسەرەکە
ناوی خالد مه‌حموده‌و ناسراوە بەشێخ خالد، كه ئەفسەرە لە بنكه‌ی پولیسی پردێ."
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه لە:" کاتی چوونی بۆ دەوامی
ره‌سمی خۆی لەنزیک پردێ له نێو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی، كه پێده‌چێت هه‌ر به ده‌مانچه‌كه‌ی
خۆی كۆتایی به‌ژیانی خۆیهێنابێت"
له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن
تیمی لێكۆڵینه‌وه له پۆلیسی كه‌ركوك دەستكراوه به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP