ته‌رمی شه‌هیدانی فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت به‌خاكده‌سپێردرێن

کوردستان
11:03 - 2023-09-19


تەرمی هەرسێ شەهیدەکەی دوێنێ 18-9-2023ی دژە تیرۆر لە مەراسیمێکی شایستەدا بەرەو گۆڕستان لە زێدی خۆیان بەرێ دەکرێن و بەخاک دەسپێردرێن.

تەرمی شەهید ئیڤان عەدنان حەسەن بەرەو گۆڕستانی عەواڵ لە سلێمانی بەڕێ کرا و تەرمی شەهید هیوا قادر حەسەن بۆ شاری کەرکوک بەڕێ کرا و تەرمی شەهید رابەر ئەنوەر محەمەد بەرەو گۆڕستانی کەلەکن لە سلێمانی بەڕێکرا و هەرسێ شەهید لە مەراسیمێکی شایستەدا بە ئامادەبونی فەرماندە و بەرپرسانی یەکێتی و دژەتیرۆر و هاوڕێ و کەسوکاریان شەهیدان بەخاک دەسپێردرێن.

دوێنێ دووشەممە هێرشێکی تیرۆریستی لەڕێگەی درۆنەوە کرایە سەر فرۆکەخانەی کشتوكاڵی عەربەت لە سلێمانی و بەوهۆیەشەوە سێ پێشمەرگەی قارەمان و بەجەرگی هێزەکانی دژەتیرۆر شەهید بوون و چەند پێشمەرگەیەکیش برینداربوون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP