میمی هێرشبه‌ر له خولی نایابی كرواتیا یاری ده‌كات
موهه‌نه‌د عه‌لی ناسراو به میمی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عیراق وێستگه‌ی داهاتووی دیاری كردوو له یه‌كێك له یانه ناوداره‌كانی خولی یانه پله نایابه‌كانی كرواتیا جێگیر بوو.. سه‌رچاوه‌یه‌یه‌كی نزیك له میمی هێرشبه‌ره‌وه ئاشكرای كردوه كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌و به‌ر میمی عیراقی گه‌شتی ووڵاتی كرواتیای كرد ئه‌ویش به مه‌به‌ستی ئیمزاكردن له‌سه‌ر بۆنده نوێیه‌كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئۆسییكی كرواتی.. سه‌رچاوه‌كه باسی ده‌كات پێشتر هێرشبه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق نزیكبوو له‌وه‌ی بۆند له‌گه‌ڵ یانه‌ی رید ستاری سڕبی ئیمزا بكات، به‌ڵام له كۆتاییدا نه‌گه‌ییشته رێكه‌وتن و پاشان روویكرده ریزه‌كانی یانه‌ی ئۆسیكی كرواتی، له ئێستاشدا یانه‌ی ئۆسیكی كرواتی یه‌كێكه له یانه نایابه‌كانی ئه‌و ووڵاته و له خانه‌ی پێنجه‌می خولی نایابی كرواتیا ده‌بینرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP