سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاودەكاتەوە

کوردستان
21:01 - 2023-09-21

لەساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستان ، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكیتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مامۆستایانی ئاینی پایەبەرز دەكات .

دەقی پەیامەكە : 

بەڕێزان مامۆستایانی پایەبەرزی ئاینی 
‎بەڕێزان یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستان 

‎لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتییەكەتاندا پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

‎مامۆستایانی ئاینی لە كوردستان سەرباری جێبەجێكردنی ئەركە ئاینییەكان، پێشەنگبوون لە قووڵكردنەوەی گیانی پێكەوەژیان و هەمیشە لە خزمەت چاكەی گشتیدا بوون. لە قۆناغە سەختەكانی خەباتیشدا رۆڵێكی بێوێنەیان گێڕاوە و بەشێكی گرنگی شۆڕش و شانازییەكان بوون.

‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رێز و پێزانینەوە لە رۆڵ و پێگەی ئێوەی مامۆستایانی ئاینی دەڕوانێت، وەك هەمیشەش پاڵپشت و پشتیوانتان دەبێت بۆ سەرخستی بیری ئاشتی، میانڕەوی و پێكەوەژیان لە كوردستان.

‎شاد و سەرفرازبن

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان- بەغدا

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP