كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌به‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه له‌سه‌عات 8ـی به‌یانی ئه‌مڕۆوه ده‌ستیپێكردبوو پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سه‌عات 4 كۆتاییهات، كه 260 ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی كۆنفڕانسه‌كه، به‌شداری پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ن.
ته‌لار له‌تیف وته‌بێژی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕایگه‌یاند:" پرۆسه‌كه به‌بێ كێشه‌و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوانه به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له‌پێناو شه‌فافی زیاتری پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی به‌شداربووی كۆنفرانسه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
ته‌لار له‌تیف وتیشی:"له‌كۆنفرانسی ئه‌مڕۆی مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌به‌كان 3 هه‌زار و 274 ئه‌ندام مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه و له‌و ژماره‌یه‌ش 260 ئه‌ندامیان به‌شداری پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ن، كه بێگومان له‌هه‌ڵبژێردراوه‌كاندا ره‌چاوی رێژه‌ی به‌شداری ژنان بۆ كۆنگره كراوه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP