ریاڵ مه‌درید به‌بێ دڵی به‌رگری رووبه‌ڕووی جیرۆنای پێشه‌نگ ده‌بێته‌وه‌

وەرزش
11:38 - 2023-09-28

ریاڵ مه‌درید به‌بێ دڵی به‌رگری رووبه‌ڕووی جیرۆنای پێشه‌نگ ده‌بێته‌وه‌

له‌ جه‌وله‌ی داهاتووی ركابه‌ریه‌كانی لالیگا، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید دیدارێكی چاره‌نووساز به‌رامبه‌ر به‌ جیرۆنای خاوه‌ن یاریگا و پێشه‌نگی خولی لالیگا ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام له‌ دوو چه‌كی به‌هێزی بێبه‌ش ده‌بێت، له‌م یاریه‌دا كام تیپ براوه‌ بێت جێ پێی خۆی له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دا پته‌وتر ده‌كات، 
كه‌ له‌ ئێستادا یانه‌ی جیرۆنا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 19 خاڵ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتوه‌و به‌ جیاوازی ته‌نها خاڵێكش یانه‌ی ریاڵ مه‌درید دێت له‌ خانه‌ی دووه‌مدا، بۆ ئه‌م دیداره‌ یانه‌ی شاهانه‌ بێبه‌ش ده‌بێت له‌ تواناكانی داڤێد ئالابای به‌رگریكاری كه‌ له‌ یاری پێشوویاندا به‌هۆی پێكانه‌وه‌ نه‌یتوانی دیداره‌كه‌ ته‌واو بكات و به‌ ناچاریه‌وه‌ یاریگای به‌جێهێشت، 
رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌ كه‌ جگه‌ له‌ ئالابای نه‌مساوی، ئه‌نتۆنیۆ رۆدیگێری ئه‌ڵمانیش هه‌ره‌شه‌ی به‌شداری كردنی لێ ده‌كرێت، كه‌ ئه‌ویش له‌ دوا ساته‌كانی یاریه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی لاس پاڵماس، له‌ پشتیدا لێدانێكی به‌هێزی به‌ركه‌وت و تا ئێستاش ئاستی پێكانه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP