وه‌زیری وزه‌ی توركیا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ده‌كات

ئابوری
21:33 - 2023-09-28

حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عیراق زانیاریی نوێی له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، له‌ رێگای به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه‌ بۆ توركیا ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، بڕیاره‌ به‌م نزیكانه‌ ئاڵب ئه‌رسه‌لان به‌یره‌قدار وه‌زیری وزه‌ی توركیا سه‌ردانی به‌غداد بكات و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ش گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ توركیا له‌ رێگای به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه‌.

راشیگه‌یاند، ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌ بۆچوونی ئێمه‌ زیانی به‌ پرسی نه‌وت و هه‌نارده‌كردنی له‌ عیراقدا گه‌یاندووه‌ و بۆیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری وزه‌ی توركیا ده‌كرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP