پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عیراق ده‌ڵێت، ٪٣٠ داهاتی نه‌وت ناگه‌ڕێته‌وه بانكی ناوه‌ندی و وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌و داهاته بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی وڵاتان به‌كارده‌هێنێت.
عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی راشیگه‌یاند: بانكی ناوه‌ندی رۆژانه ئه‌و دۆلاره‌ی ده‌یخاته بازاڕه‌وه ٪٩٠ بۆ حه‌واڵه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یه و ٪١٠شی بۆ پێداویستییه‌كانی ناوخۆی عیراقه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و دۆلاره‌ی رۆژانه ده‌خرێته بازاڕه‌كانی ناوخۆی عیراقه‌وه، ده‌توانێت خواستی ناوخۆ به زیاده‌وه دابین بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن به رێگه‌ی نایاسایی زیاتر له پشكی خۆیان وه‌رده‌گرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ٪٣٠ی داهاتی نه‌وت ناگه‌ڕێته‌وه بانكی ناوه‌ندی و وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌و داهاته به‌كارده‌هێنێت بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی وڵاتانی ده‌ره‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP