مەغریب شەرەفی میونداری كردنی مۆندیالی 2030 بەدەستهێنا

وەرزش
11:41 - 2023-10-05

مەغریب شەرەفی میونداری كردنی مۆندیالی 2030 بەدەستهێنا

ولاتی مەغریب بە هاوبەشی هەردوو وڵاتی ئیسپانیا و پرتوگال شەرەفی میوانداری كردنی یاریەكانی مۆندیالی 2030 بەدەستهێنا.
لەو باریەوە محەمەد پادشای شەشەم پیرۆزبایی لە گەلی مەغریب كرد بۆ ئەو دەستكەوتە مێژوویەی كە ووڵاتی مەغریب بەدەسیهێنا.
پادشای شەشەمی ووڵاتی مەغریب تەئكیدی لەوە كردەوە، ووڵاتەكەی پابەندی هەموو رێكارەكانی فیفا دەبێت ئەویش لە پێناو رێكسختن و نیشاندانی مۆندیالێكی جیاواز كە بە هاوبەشی هەردوو ووڵاتی ئیسپانیا و پرتوگال رێكدەخرێت. 
بەمەش ووڵاتی مەغریب دەبێتە دووەم ووڵاتی عەرەبی میونداری یاریەكانی مۆندیالی جیهانی دەكات ئەویش لە دوای ووڵاتی قەتەر كە میونداری یاریەكانی مۆندیالی رابردووی كرد.
هاوكات سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن كە یاری فیناڵی مۆندیالی 2030 لە وڵاتی ئیسپانیا و لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە یانەی ریاڵ مەدرید بەڕێوە دەچێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP