محه‌مه‌د شیاع سودانی گه‌یشته‌ مۆسكۆ

عێراق
10:33 - 2023-10-10

محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌ردانێكی ره‌سمی كه‌ دوو رۆژ بخایه‌نێت گه‌یشته‌ مۆسكۆی پایته‌ختی روسیاو بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ فلادیمێر پۆتن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ كۆببێته‌وه‌و سه‌باره‌ت به‌چه‌ندێن پرسی په‌یوه‌ست به‌هه‌ردوو وڵات گفتوگۆ بكه‌ن.

 نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ 10ی تشرینی یه‌كه‌م 2023 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌ كه‌:" سودانی به‌ سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشتووه‌ته‌ مۆسكۆ"

پێش سه‌ردانه‌كه‌شی بۆ مۆسكۆ له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی (سپۆتنیك)ی رووسی سودانی رایگه‌یاندبوو:" سه‌ره‌تا گه‌شته‌كه‌مان له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی رووسیا  بۆ مۆسكۆ ده‌ستپێده‌كه‌ین كه‌ دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت"

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP