بانكی رافیده‌ین فرۆشتنی دۆلار به‌ شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی بۆ گه‌شتیاران دابینده‌كات

ئابوری
11:33 - 2023-10-14



بڕیاره‌ لە چەند رۆژی داهاتوودا بانکی رافیدەین، میکانیزمی فرۆشتنی دۆلار بە شێوەی ئەلکترۆنی بۆ گەشتیاران ده‌سته‌به‌ربكات، لەو رێگەیەشه‌وە گەشتیاران بەبێ سەردانیکردنی فڕۆکەخانەکان دەتوانن بڕی پێویستی دۆلار بکڕن.

نوسینگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەین لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە:" به‌ مه‌به‌ستی ئاسانکاریی لە پەیداکردنی دۆلار بۆ گەشتیاران، بەم زوانە بانکی ناوەندیی لە رێگەی ئەلکترۆنییەوە دۆلار بە گەشتیاران دەفرۆشێت."

بانکی رافیدەین ئاماژەی بۆئەوەشکردوە، پرۆسەی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران، پشتده‌به‌ستێت بە میکانیزمی داواكردنی پێشوه‌خته‌ی دۆلار(حجز دولار) ئه‌ویش بە شێوەی ئەلکترۆنی ، لەو رێگەیەشه‌وە گەشتیاران ده‌توانن بەبێ سەردانیکردنی فڕۆکەخانەکان بڕی پێویستی دۆلار بکڕن.

سه‌باره‌ت به‌ میكانیزمی پرۆسه‌كه‌ش روونیكردووه‌ته‌وه‌:" پڕۆسەی کڕینی دۆلار بە شێوەی ئەلکترۆنی لە رێگەی پڕکردنەوەی فۆرمێکی ئەلکترۆنییەوە دەبێت، دواتر بڕی ئەو دۆلارەی کڕیویەتی لە دوای داغڵکردنی زانیارییە بانکییەکانی دەخرێتە سەر هەژماری بانکییەکەی."

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP