هێرشكرایه‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق

عێراق
14:33 - 2023-10-18

به‌ دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، هه‌وڵی هێرشكردنه‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق درا، به‌ڵام هێرشه‌كه‌ شكستی پێهێندرا.

ئاژانسی رۆیته‌رز له‌ زاری دوو به‌رپرسی ئه‌مریكییه‌وه‌ ئاشكرایكرد، به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌وڵدراوه‌ له‌ رێگه‌ی دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ په‌لاماری هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق بدرێت، به‌ڵام سوپای ئه‌مریكا شكستیان به‌ هێرشه‌كه‌ هێناوه‌.

ئاژانسه‌كه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ دوو به‌رپرسه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردوه‌، هێرشی فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی له‌ پارێزگای ئه‌نبار له‌ ڕۆژئاوای عێراقی كردوه‌ته‌ ئامان
ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، درۆنه‌كان پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ئامانجه‌كه‌یان خراونه‌ته‌ خواره‌وه‌، هه‌روه‌ها ره‌تیانكرده‌وه‌ هیچ لایه‌نێك به‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ تۆمه‌تبار بكه‌ن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP