رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاویكرده‌وه، له ئێستادا نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س له كه‌رتی غه‌ززه ئاواره‌ی ناوخۆن و زیاتر له ٧١٠ هه‌زار كه‌سیش له‌و شوێنانه جێگیركراون كه له‌لایه‌ن ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌ستینی به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریشیداوه له‌وه‌ی، به‌هۆی قه‌ره‌باڵغییه‌وه له ناوه‌نده‌كانیاندا مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و ئاوارانه هه‌یه و كۆنترۆڵكردنی ره‌وشه‌كه‌ش سه‌خت ده‌بێت، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی هزری و ده‌روونیشیان دروست ده‌بێت.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه:"، نزیكه‌ی ٥٣٠ هه‌زار كه‌س له ٩٢ شوێنی سه‌ر به رێكخراوه‌كه ده‌ژین له باشوری غه‌ززه، ئه‌و ناوه‌ندانه‌ش توانای له‌خۆگرتنی ئاواره‌ی دیكه‌یان نه‌ماوه‌و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش له ئاواره‌كان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان له نزیك ناوه‌نده‌كان ده‌مێننه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP