شهڕی مووشهكیی هیندستان و پاكستان فراوان دهبێت و بەرەبەیانی ئەمڕۆ 10ی ئایاری 2025 سوپای پاکستان به مووشهكی دوورهاوێژ هێرشیکردە سەر ژمارەیەک پێگەی سوپای هیندستان.
سوپای پاکستان دهڵێت:" هێرشهكهی ناوناوە "بونیان مەرسوس" و ئامانج له هێرشەکان تۆڵەکردنەوەن و شوێنەکانی هەڵگرتنی موشەکی براهمۆس و بنکە ئاسمانییەکانی هیندستان لە پاسانکۆت و ئودامپور کراونەتە ئامانج."
بهپێی سەرچاوە سەربازییەکانی پاکستان، لە چوارچێوەی ئهو ئۆپراسیۆنەدا 36 ئامانجی جیاوازی لە هیندستان كردووهته ئامانج.
بەرەبەیانی ئەمڕۆش گوتەبێژی سوپای پاکستان رایگهیاند:" هیندستان به موشەک سێ بنکەی ئاسمانیی پاکستانی كردووهته ئامانج، بەڵام بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی زۆرینەی موشەکەکانی تەقاندووەتەوە".
جەنەڕاڵ ئەحمەد شەریف لە وتارێکی تەلەڤزیۆنیدا ئاماژەی بۆئەوەشکرد:" هەندێک موشەک ناوچەکانی رۆژهەڵاتی (پەنجاب)یان پێکاوە، بهڵام "هەموو بنکە و کەرەستەکانی هێزی ئاسمانیی پاکستان سەلامەتن".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP