رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی چه‌ند نهێنییه‌كی په‌یوه‌ندی نێوان دیمه‌شق و ته‌لئه‌بیب ئاشكراده‌كات

جیهان
11:07 - 2025-05-10

 
رۆژنامەیه‌كیی ئیسرائیلی لە راپۆرتێكدا چه‌ند نهێنییه‌كی په‌یوه‌ندیی و گفتوگۆی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیب ئاشكراكردو ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:" پەیوەندییەكانی نێوان ئیسرائیل و سوریا بە هێمنی و دوور لە روناكی دەستیپێكردووە. "

به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (مه‌عاریف)ی ئیسرائیلی:" رۆژی (13)ی نیسانی ئەمساڵ، بە بەشداریی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزه‌ری سوریاو بەرپرسانی باڵای پێشووی دامەزراوەی ئەمنی ئیسرائیل له‌ ئەبوزەبی كۆبونەوەیەك بەڕێوەچووه‌"
 
عەقیدی یەدەگ  دکتۆر جاک نیریا، راوێژکاری سیاسی پێشوی ئیسحاق رابین، سەرۆك وەزیرانی پێشوی ئیسرائیل و لێکۆڵەری باڵا لە سەنتەری قودس، دەڵێت: لێكنزیكبونەویەكی دەگمەن لە بەرژەوەندییەکان لە نێوان سوریا و ئیسرائیلدا هەیە لەسەر پرسی ئەمنی"

به‌ وته‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ ئیسرائیلییه‌:"  ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌ پەیوەندی ئیسرائیل بە دروز و کورد ده‌ترسێت و به‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆسه‌ر دەسەڵاتەکەی ده‌زانێت،له‌ به‌رامبه‌رشدا ئیسرائیل بە هیچ شێوەیەک نایەوێت جیهادییەکان و میلیشیاکان بگەنە سه‌ر سنورەكانی"
 
دکتۆر جاک نیریا پێیوایه‌:" کلیلی بەرەوپێشچوون رەنگە چارەسەرێكی بێدەنگ بێت، له‌سه‌ر بنەمای ئەوەی، ئیسرائیل مافی هەبێت دەستوەردان بکات بۆ ئەوەی هیچ میلیشیایەکی نەیاری نەگاتە بەرزاییەکانی جۆلان، لە لایەکی دیکەشەوە، رژێمی سوریاش زیان بە دروز و کورد نەگەیەنێت، دوای ئەوانە دەتواین لەگەڵ دۆخەكەدا بژین. "

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP