محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق گه‌یشته تاران و له‌گه‌ڵ ئیبراهیم رە‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێران كۆبووه‌وه‌و له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌یان ئاشكراكرد.
له‌سه‌ره‌تای كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئیبراهیم رە‌ئیسی ڕایگه‌یاند، پێمانوایه هه‌رچی زووه ده‌بێت بۆردومانه‌كانی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ڕابگیردرێت و، ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نرێت و هاوكاری و پێداویستی به‌كه‌رتی غه‌ززه بگه‌یه‌نرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یارمه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا له‌بواره‌كانی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و هاوكاری هه‌واڵگریی، ئیسرائیل له‌دژی خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین هانده‌دات.
دواتر سودانی ڕایگه‌یاند، ته‌شه‌نه‌كردنی جه‌نگی غه‌ززه هۆكارێكی زۆر گه‌وره ده‌بێت بۆ ناسه‌قامگیری و نــائارامی ئه‌م ناوچه‌یه، بۆیه ئه‌ركێكی زۆر گرنگ بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌مباره‌یه‌وه قسه بكه‌ین، بۆ كۆكـبوون و هه‌وڵدان بۆ گوشارخستنه‌سه‌ر وڵاته كاریگه‌ره‌كان بۆ ڕاگرتنی ئه‌م شه‌رە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP