جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق داوای له سه‌ركرده‌كانی كوتله سیاسییه‌كان كرد دانیشتنێكی به‌په‌له سه‌باره‌ت به به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی ئه‌نجامبده‌ن.
رایشیگه‌یاند، هۆكاری زۆر هه‌یه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار، له‌وانه خه‌رجنه‌كردنی بودجه به‌شێوه‌ی پێویست، كێشه‌ی به‌ده‌ستهێنانی دۆلار له‌لایه‌ن كۆمپانیاكان و وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانانه‌وه، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی كۆنترۆڵی به‌ده‌ستهێنانی دۆلار بكه‌ن”.
هاوكات چاره‌سه‌ره‌كانی بانكی ناوه‌ندیشی به په‌راوێزخراو وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، رێگه‌چاره‌سه‌ره‌كان هاوكار نین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، چاره‌سه‌ره‌كه له‌وه‌دایه بودجه خه‌رجبكرێت و ئاسانكاری زۆر بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و ئاسانكردنی ڕێكاره‌كانی حكومه‌ت بۆ به‌ده‌ستهێنانی دۆلار بكرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP