جه‌نگی حه‌ماس-ئیسرائیل مانگێكی تێپه‌ڕاندو هیچ ئاسۆیه‌كی روون نییه بۆ وه‌ستانی شه‌ڕ له‌كاتێكدا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جه‌نگه‌كه به "گۆڕستان بۆ منداڵانی غه‌ززه" وه‌سفده‌كات و به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینیش، زیاتر له ١٠ هه‌زار كه‌س كوژراون كه‌زیاد له‌چوار هه‌زاریان منداڵن.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حكومی له غه‌ززه ئاشكرایكرد، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه له سه‌دا 70ی دانیشتوانی غه‌ززه ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه و ئاواره بوون.
په‌یوه‌ست به نه‌خۆشخانه‌كانیش نووسینگه‌كه رایگه‌یاند، نیوه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان و له سه‌دا 62 بنكه ته‌ندروستییه‌كان له خزمه‌تكردن راگیراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌سه‌دا 50ی یه‌كه نیشته‌جێبووه‌كان له غه‌ززه به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه، كه له سه‌دا 10، یان به‌ته‌واوی داڕماون یان كه‌ڵكی نیشته‌جێبوونیان نه‌ماوه.
هاوكات له‌سه‌دا 33ی قوتابخانه‌كان زیانیان پێگه‌یشتووه‌و كه‌ڵكی ده‌وامیان نه‌ماوه، هه‌روه‌ها 192 مزگه‌وت زیانیان پێگه‌یشتووه و 56 مزگه‌وتیش به ته‌واوی داڕماون، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، 113 دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه و له كاركردن ڕاگیراون
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP