عیراق.. پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت

عێراق
21:05 - 2023-11-11

مسته‌فا كه‌رعاوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ باره‌ی بڕیاری رێگه‌دان به‌ هاورده‌كردنی دراوی بیانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق گفتوگۆ بكرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هۆكاری بانگهێشتكردنی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی بۆ زانینی كاریگه‌ری بڕیاره‌كه‌یه‌ له‌سه‌ر دۆخی ئابوری ناوخۆیی عێراق.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، نیگه‌رانی هه‌یه‌ له‌ به‌كارهێنانی ئه‌و بڕیاره‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كه‌وه‌ بۆ سودگه‌یاندن به‌ خۆیان، بۆیه‌ هه‌ڵوێستی لیژنه‌ی دارایی به‌دواداچون و توێژینه‌وه‌ی زیاتره‌ له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌.

له‌ ماوه‌ی رابردودا بانكی ناوه‌ندی رێگه‌ی به‌ بانكه‌ مۆڵه‌تپێدراوه‌كانی عێراق دا دراوی بیانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌پێی چه‌ند هه‌لومه‌رجێك هاورده‌ بكه‌ن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP