ژمارەیەک لە شێخ و کەسایەتییە دیارەکانی پارێزگای ئەنبار ئاشكرایانكرد، چه‌ند كاندیدێكی لیستی حزبی (تقدم) كه محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای ئه‌نبار، لایه‌نگری تاقمی تیرۆرستی داعشن و سه‌ریانسوڕوماوه كاتێك ناوی ئه‌و كه‌سانه‌یان له لیستی (تقدم)دا بینییوه.
شێخ عەبدولسەتار دلێمی لە راگه‌یه‌ندراوێکدا كه ئه‌مڕۆ 12ی تشرینی دووه‌م 2023 بڵاویكردووه‌ته‌وه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:"شێخ و کەسایەتییە دیارەکانی ئەنبار سه‌ریانسووڕماوه لە كاندیدكردنی لایه‌نگرانی چەتە تاوانکارەکانی داعش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەسەر لیستی حزبی (تەقدم) کە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی سەرۆکایەتیی دەکات"
باسی له‌وه‌شكردووه:" كه"به‌هۆی لایه‌نگرییان له تاقمی تیرۆرستی داعش، تابلۆی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ژماره‌یه‌ك له كاندیده‌كان دڕێندراون" ده‌شڵێت:" ئێمه سەرمانسوڕماوە كه هەندێک لایەن ڕەزامەندییان دەربڕییوه لەسەر لابردنی ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه پێی تۆمه‌تباركراون"
شێخ عەبدولسەتار دلێمی ده‌ڵێت: "بەشداریپێكردنی لایه‌نگرانی داعش لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پیلانێکی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانییه‌تی بۆ په‌لكێشكردنی پارێزگای ئه‌نبار بۆ نێو ئاژاوەگێریی به مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی چه‌ند مه‌رامێك كه لای هه‌موان ئاشكرایه "
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه "حکومەته‌كه‌ی مستەفا كازمی بە نهێنی و به شێوه‌یه‌كی رانه‌گه‌یه‌ندراو، به پشتیوانیی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، لێبوردنی گشتیی بۆ چه‌ند کەسایەتییەكی سیاسی و عه‌شایه‌ری دەرکردووه کە به تۆمەتی تیرۆر لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکرابوونه"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP