دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: مافی سەرجەم پێكهاتەو نەتەوە جیاوازەكان پارێزراو بێت

کوردستان
18:53 - 2023-11-15


دوانیوەڕۆی چوارشەممە ١٥/١١/٢٠٢٣ دەرباز كۆسرەت رەسوڵ لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر، پێشوازی لە وەفدێكی بەرەی توركمانی بە سەرۆكایەتی ئایدن مەعروف ئەندامی مەكتەبی سیاسی كرد.

لە دیدارێكدا كە هەریەك لە هەڤاڵان دكتۆر مەجید حەمەدەمین لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر و سالار لالە سەرحەد لێپرسراوی بۆردی كوردستانییەكان ئامادەی بوون گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بەرەی توركمانی كرا.

بەشێكی تری دیدارەكە گفتوگۆ كردن بوو لەبارەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان و رۆڵ و پێگەو بەشداری پێكهاتەكان، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ دووپاتیكردەوە كە یەكێتی خوازیارە مافی سەرجەم پێكهاتەو نەتەوە جیاوازەكان پارێزراو بێت و ئازادانە نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن.

دۆخی كوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنەكان تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو، هەردوولا هاوڕابوون كە پێویستە كێشەكان بە دیالۆگ و لێكتێگەیشتن چارەسەر بكرێن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP