دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە کونسوڵی ئەمریکا ده‌كات

کوردستان
19:58 - 2023-11-19



دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩/١١/٢٠٢٣ لە شاری هەولێر دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان پێشوازیكرد لە مارک سترۆ کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان.  

لە دیدارەکەدا کە دارا خەیلانی لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئامادەی بوو، گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی کوردستان، پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان، پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغداو هەوڵەکان بۆ چارەسەری کێشەکان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP