سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری شەهیدان داده‌نێن

کوردستان
13:16 - 2023-11-21

بافڵ جەلال تاڵەبانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و دەرباز کۆسرەت رەسول لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان، لە رۆژی شەهیدی یەکێتیدا لە گۆرستانی گردەرەشە لە هەولێر تاجە گوڵینەیان لەسەر مەزاری شەهیدان داناو ئه‌و رۆژه‌یان به‌رزراگرت.

دەرباز کۆسرەت رەسول رایگه‌یاند: ئەمڕۆ لە گۆڕستانی گردەرەشەی شاری هەولێر، هاورێ لەگەڵ هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی و د. مەجید حەمەدەمین لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێرو ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتی و کادیران و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان بەشداریمان کرد لە رۆژی شەهیدی یەکێتیی و تاجەگوڵینەمان لەسەر مەزاری شەهیدان دانا.

وەک هەمیشە دووپاتی دەکەینەوە درێژەپێدەری کاروانی شەهیدان دەبین و بەوەفا دەبین بۆ خەبات و خوێنیان

دەرباز کۆسرەت رەسول
لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP