بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گۆڕستانی گردەرەشەی شاری هەولێر بەشداریکرد لە رێوڕەسمی رۆژی شەهیدی یەکێتی .
لە رێورەسمەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسول لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی
د. مەجید حەمەدەمین لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر ، ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتی و کادیران و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان ئامادەیبوون سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی تاجەگوڵینەی رێزو وەفا و نەمری لەسەر مەزاری شەهیدان دانا و رایگەیاند شەهیدان شکۆ و ناسنامەی بەردەوامی خەباتی سیاسیمانن و کەسوکاری سەربەرزشیان خاوەنی راستەقینەی یەکێتین و خزمەتکردنیان بە ئەرکی خۆمانی دەزانین .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP