دیلان غەفور: ھاوسەنگیمان لە دامەزراندنی پۆلیسی کەرکوک پاراست

کوردستان
16:40 - 2023-11-27


دیلان غەفور: پیرۆزبایی لەوانە دەکەین کە ناویان گەڕاوەتەوە

دیلان غەفور پەرلەمانتاری یەكێتی لە بەغدا رایدەگەیەنێت: پاش چەندین بەدواداچوونی وردو سەردان و ئاڕاستەکردنی نووسراو بۆ بەڕێزان سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری ناوخۆ، کە جەختمان کردەوە لەسەر پارستنی ھاوسەنگیی نێوان پێکھاتەکان لە دامەزراندنی پۆلیسی کەرکوک، بە خۆشحاڵییەوە ھەوڵەکانمان بە ئەنجام گەیشت و بە چاودێری ڕاستەوخۆمان توانرا ھاوسەنگیی بپارێزرێت،

ئەو نوێنەرەی کەرکوک لە پەرلەمانی عێراق راشیدەگەیەنێت: تا دوا ناوی ڕاکێشانی تیروپشک بە دیار پڕۆسەکەوەبووین، سەرەنجام ناوی وەرگیراوان ڕاگەیەندرا، لێرەوە پیرۆزباییان لێدەکەین و دڵنیایان دەکەینەوە وەک ھەمیشە سووردەبین لە پارستنی مافەکانیان و پێشێلکاریی لە ھیچ لایەک قبوڵناکەین.

دیلان غەفور، پەرلەمانتاری یەکێتی وتیشی: زۆر سوپاسی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی، نزار ئامێدی، خالید شوانی، ھەرێم کەمال ئاغا، شێخ سەباح و فەریق سمکۆ دەکەم کە ھاوکارو پاڵپشتم بوون لەم پڕۆسەیەدا، بەڵێن بۆ خەڵکی کەرکوکی خۆشەویست دووپات دەکەینەوە کە ھەمیشە لە سەنگەری بەرگری لە مافەکانیان دەبین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP