سەركەوت زەكی : یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانی لەلیستی ژمارە (١٣٤ی اتحاد اهل نینوی ) دەكات

کوردستان
21:42 - 2023-11-27

بەمەبەستی پشتیوانی لەكاندیدەكانی لیستی ژمارە(١٣٤ی اتحاد اهل نینوی) نیوەرۆی ئەمرۆ هەڤاڵ سەركەوت زەكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی ولێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخستن بەهاوڕێیەتی هەڤاڵ سەیدا لەتیف نێروەیی و ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی ڕێكخستن سەردانی شاری موسڵی كرد و لەلایەن هەڤاڵ ئاراس محمد ئاغا لیپرسراوی مەڵبەند و هەڤاڵانی مەڵبەندی نەینەوای ی.ن.ك-ەوە بەگەرمی پێشوازیكران، دواتر لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی نەینەوا كۆبۆوە و لەمەراسیمێكدا هەڤاڵ سەركەوت زەكی بەئامادەبوونی هەریەك لەئاراس محمد ئاغا و سەیدا لەتیف نێروەیی و حاكم سابیر ئەندامانی سەركردایەتی و ژمارەیەك لەهەڤاڵانی مەكتەبی ڕێكخستن و سەرۆكی لیستی ١٣٤ و ژمارەیەك لەكاندیدەكان و لایەنگرانی لیستی ١٣٤  بارەگای نوێی لیستی ژمارە(١٣٤)یان كردەوە .
 لەبەشێكی تری سەردانەكەیدا بۆ شاری موسڵ،  لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخستن سەردانی ژمارەیەك بنكەی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی (اتحاد اهل نینوی ژمارە ١٣٤ ) بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقی كرد و لەوتەیەكدا  باسی لەسەردانەكەیان كرد بۆ شاری موسڵ كە بۆ پشتیوانی لەلیستی ژمارە(١٣٤)سەردانی نەینەوای كردووە و پەیامی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی  سەرۆكی یەكێتی و مەكتەبی سیاسی پێ گەیاندن و رایگەیاند سەرۆك بافڵ و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانی تەواو لە لیستی ژمارە ١٣٤ی (اتحاد اهل نینوی) و كاندیدەكانی دەكات بۆ سەركەوتنیان لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لەپێناو خزمەتكردنی خەڵكی شاری موسڵ بەبێ جیاوازی چونكە شاری موسڵ یەكێكە لەشارە هەرەگەورەكانی عێراق و شاری برایەتی وپێكەوەژیانە و شاری هەموو ڕەنگە جیاوازەكانە شارێكە مێژووییەكی دێرینی هەیە و كوردیش وەكو نەتەوەكانی تری ئەو شارە ئەو مافەی هەیە كەنوێنەری هەبێت لەئەنجومەنی پارێزگای شارەكە،  یەكێتیش بەوپەری هەستكردن بەبەرپرسیارێتی وئامانجی پێكەوە ژیان  هاوپەیمانی لەگەڵ  حزبی رەفعەی وەتەنی كرد بەناوی (اتحاد اهل نینوی) كە ئامانجی خزمەتكردنی شارەكەیە.
تەئكیدیشكردەوە لەداهاتوودا  یەكێتی درێژەپێدەری ڕێبازی  سەرۆك مام جەلالە بۆ پێكەوەژیان و برایەتی نێوان هەموو پێكهاتە و ڕەنگەجیاجیاكانی شارەكە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP