د.بەرهەم ساڵح و سودانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ تاوتوێده‌كه‌ن

عێراق
19:22 - 2023-11-29


د. بەرهەم ساڵح لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ژمارەیەک سەرکردە و وەزیری عێراق کۆبووەوەو سەبارەت بە هەلومەرجی سیاسی و دۆخی گشتی وڵات گفتوگۆکرا.

 ئەمڕۆ چوارشەممە  28 تشرینی دووه‌م 2023 د. بەرهەم ساڵح، لە شاری بەغدا لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و دادوەر فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و کۆمەڵی سەرکردە و وەزیر، لەوانە دکتۆر محەممەد تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و دکتۆر خالید بەتال، وەزیری پیشەسازی کۆبووەوە و سەبارەت بە هەلومەرجی سیاسی و دۆخی گشتیی وڵات گفتوگۆکرا.

 هه‌ر له‌و دیدارانه‌دا باس لە دۆخی ئەمنی و ئاسایشی ناوچەکە کراو پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و بەتایبەتی کێشەی مووچەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دووپاتكرایه‌وه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP